له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (مـژار) سه‌باره‌ت به پرسی پـرۆسـەی سـیاسی عـێراق و دوا گـۆڕانکارییەکـان، مەحـما خـەلیل ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک ڕایگه‌یاند، له ڕابردوودا سه‌رۆك كۆمار نه‌یتوانیوه به‌رگری له ده‌ستوور بكات.
مه‌حما خه‌لیل ڕایگه‌یاند: دوای هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به گوته‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كان و چاودێره‌كان كه به پێی سیسته‌مێك ئه‌نجامدرا، هه‌رچه‌ند كورد تێبینی له‌سه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان كه‌وتنه به‌ر ره‌خنه‌گرتن له سه‌ر ئه‌نجامه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر هه‌رسێ هاوپه‌یمانی پارتی و سه‌در و سیاده، هاوپه‌یمانی سێقۆڵیان پێكهێنا و بڕیار وابوو كورد به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه بچنه به‌غدا و یه‌ك ده‌نگیان هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتی چووه ڕیز هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستبوونی (ثلث المعطل).
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌مه‌ش كێشه‌كان له‌نێوان سه‌در و هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروستبوون، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئه‌مرۆ تیایداین. ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه و ژماره‌ی كێشه و گرفته‌كان له وڵات‌دا زیاد ده‌بن.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و ئەندامه‌ی پەرلەمانی عێراق ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و پۆسته پۆستی كورده نه‌ك پۆستی لایه‌نێك، به‌ڵام پرسی ئاڵۆزی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق زیاتر له‌نێو شیعه‌كان خۆیانه به تایبه‌تی له سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه ئه‌وه‌ی ئاشكرایه گرفته‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاترن له گرفته‌كانی نێو هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی.
گوتیشی: سه‌رۆك كۆمار له ڕابردوو نه‌یتوانیوه به‌رگری له ده‌ستوور بكات، به‌ڵكو پێشێلی ده‌ستووریشی كردووه، جگه له‌وه‌ش نه‌یتوانییوه به‌رگری له مافه‌كانی كورد و گه‌لانی عێراق بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه دژوار فـایـەق ـ راوێژکـاری سـەرۆکی حکـوومەتی هـەرێمی کـوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسه ڕایگه‌یاند: عێراق خۆی به هه‌ڵه دروستكراوه، سیسته‌مێكی سیاسی ڕێكی نه‌بووه، جگه له‌مه‌ش ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی زۆر له‌و وڵاته هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سایه‌تییانه‌ی كه بوونی هه‌بووه له ڕابردوودا، ئێستا به‌رژه‌وه‌ندییان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه په‌نا بۆ دژایه‌تی دیموكراتییه‌ت كه دژی شه‌قامه ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: راستییه‌ك هه‌یه و ده‌بێ هه‌موولایه‌ك بیزانن كه به‌بێ بوونی سه‌در، حكوومه‌ت پێك نایه‌ت و سه‌قامگیری سیاسی نایه‌ته دی.
دژوار فـایـەق گوتیشی: وه‌ك كوردیش ده‌بێ یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بێت و داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كان بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت بكرێته‌وه.
ئه‌و ڕاوێژکـاره‌ی سـەرۆکی حکـوومەتی هـەرێمی کـوردستان ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆك كۆمار نه‌یتوانییوه به‌رگری له ده‌ستوور و مافه‌كان بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌روه‌ری له عێراقدا بوونی نییه و ئه‌و وڵاته نغرۆی گه‌نده‌ڵی و ده‌یان كێشه و گرفت بووه، ئایا له‌م هه‌موو كێشه و ئاژاوه‌دا رۆڵی سه‌رۆك كۆمار چی بووه؟ بێگومان هیچ رۆڵێكی نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.