سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله ئاشكرایان كرد كه ئه‌مشه‌و له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا له سنووری پارێزگاكه دوو ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 3 تریش بریندار بوون.
هێرشه‌كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجامدراوه كه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك گوندی محه‌مه‌د علی سه‌ر به شاره‌دێی مه‌نسوڕییه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقووبه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان پارێزگاكه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه ڕوونبووه‌ته‌وه له هێرشه‌كه‌دا دوو ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 3ی تریش بریندار بوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هێزێكی زۆری ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دوای چه‌كداره داعشه ههڵاتووهكانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.