ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری مێوانداریی یانه‌ی كه‌رخی كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ لێ برده‌وه.
هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن یاریزانان ئاكام هاشم له خوله‌كی 28ی گێمی یه‌كه‌م و بیلال ساڵح له خوله‌كی 89ی گێمی دووه‌م تۆمار كران.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی كه‌رخیش له‌لایه‌ن یاریزان حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم له خوله‌كی 72ی گێمی دووه‌م هاتبووه تۆماركردن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 47 خاڵ و هاته ڕیزبه‌ندی 11ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی كه‌رخیش به 43 خاڵ هه‌ر له ڕیزبه‌ندی 14ی یانه‌كان مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.