وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، وەک درێژەپێدان و جێبەجێکردنی کارنامەی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردەو رێکخراوی جەیمس ئەنجام درا.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەک درێژەپێدان و جێبەجێکردنی کارنامەی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا لە مانگی 04ـی 2022 و پاشان سەردانی شاندی وەزارەتمان بۆ وڵاتی بەریتانیا لە مانگی 05ـی 2022 و دیدار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئهمڕۆ یەکشەممە ڕێكهوتى 03ـی07ـی2022 ئالان حەمە سەعید ساڵح وهزيرى پهروهردهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بە ئامادەبوونى سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، بە یاوەری ڕاوێژکاران و بەرێوەبەری گشتیی پلاندانانى پەروەردەیى، پێشوازی لە دەیڤد ھەنت کرد کونسوڵى گشتیی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، دواتر ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی جەیمس بە ھەماھەنگی لەگەڵ قوتابخانەی کامبریدج واژۆ کرا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکە پێکھاتووە لە چەند بابەتێک لەوانە ئەنجامدانی ڕاھێنان بۆ 500 مامۆستا لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پێدانی (4) سکۆلەرشیپ لە زانکۆی لەندەن بۆ مامۆستایانی ھەرێم بۆ بەدەستھێنانی ماستەر لەو بوارانەی کە وەزارەت پێویستی پێیەتی و ھەروەھا دانانی چەند پرۆگرامێک لە لایەن institute of education بۆ پلاتفۆرمی E-parwarda بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پلاتفۆرمەکە، ھەروەھا دانانی پرۆگرامێک بۆ پێدانی مۆڵەتی وانەوتنەوە بە مامۆستایان لەلایەن زانکۆی لەندەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وانەوتنەوە لە قوتابخانەکانی ھەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.