کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە لە بەشێکی سنووری کەرکووک، گەرمیان و ناوچەکانی باشووری پارێزگای هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى هەولێر.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو نزیک دەبێتەوە، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە خۆرهەڵات و مەودای بینین / ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-
هەولێر : 40
سلێمانی : 39
دهۆک : 40
کەرکووک : 43
هەڵەبجە : 41
سۆران : 38
ڕاپەرین : 40
گەرمیان : 44
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.