چه‌كدارانی داعش له سنووری شاری كه‌ركووك هێرشیان كردۆته سه‌ر سوپای عێراق و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوانیاندا به‌رده‌وامه.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له گوندی سوماقه له نزیك دۆڵی شای له باشووری شارۆچكه‌ی داقووق له سنووری شاری كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر سرییه‌ی 2ی لیوای 45 له فیرقه‌ی 8ی سوپای عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره داعشه‌كان، سوپای عێراق چه‌كی مامناوه‌ند و قورسیان به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كداره داعشه‌كان و ئه‌ندامانی لیوای 45ی سوپای عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه.
تا ئێستاش زیانه گیانی و ماددییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.