باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی ویلایەتەکەیانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
لە تویتێکدا، بەشی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نووسیویەتی، باربارا لیف "جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز وەکو بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و دیموکراسی کردەوە."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باربارا لیف تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کردووە.
هاوکات باربارا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، هیواخوازە بتوانێت بەمنزیکانە سەردانی هەولێر بکات.
ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.