Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:34

لە ماوەی 24 کاتژمێر بوومەلەرزە دووجار ئێران دەهەژێنێت

کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو یەکشەممە 03ـی 07ـی 2022 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر شاری لەنگرودی سەر بە پارێزگای گیلانی هەژاند، ئەمەش بۆ دووەمین جار بوو لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو وڵاتەکەی هەژاندبێت.

 سەنتەری نیشتمانی پەیمانگای جیۆفیزیک لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر ڕووی داوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە.

ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی دیكه‌ دێت كه‌ بەگوڕی 4 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر چەند کاتژمێرێک پێشتر له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌سیری باشووری ئێران ڕووی دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

جێی باسە، هەروەها ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران ڕووی دا و بەهۆیەوە 5 کەس گیانی لەدەست دا  و 84 کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.