رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە یانەی كارگێری یانه‌كه‌ی كردوه لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئۆفەرێکی قبوڵکراو هاتە پێشەوە، رێگەیان پێبدرێت یانەکەی جێبهێڵێت.
به‌پێی قسه‌ی رۆژنامه‌كان رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن سی و حه‌وت ساڵان ئاره‌زووی زۆری هه‌یه جارێكی دیكه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری بكات، به‌لام یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگ بوو نه‌یتوانی بگاته چامپیۆنز لیگ، هێرشبەرە پورتوگالییەکە وەرزی رابردوو گۆڵکاری شه‌یتانه سووره‌كان بوو بە تۆمارکردنی بیست و چوار گۆڵ، ئه‌م یاریزانه گرێبه‌ستی یه‌ك سالی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان ماوه، به‌ڵام حه‌زو خولیای بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ئه‌م یاریزانه‌ی هانداوه داوای رۆیشتن بكات.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی چێڵسی و بایرن میونشن و ناپۆلی هه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌م داواكاریه‌ی رۆنالدۆ به‌ده‌رفه‌ت بزانن تا بیگوازنه‌وه ریزه‌كانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.