Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:07

له‌قۆناغی چواره‌می تێنسی ویمبلدۆن ماسته‌رز ئه‌نه‌س جابر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌لیس میرتینز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چواره‌می تێنسی ویمبلدۆن ماسته‌رز، له‌سه‌ر ئاستی كچان، كچه‌ تێنسزانی تونسی ئه‌نه‌س جابر له‌به‌رامبه‌ر كچه‌ تێنسزانی به‌لژیكی ئه‌لیس میرتینز یاری ئه‌نجامدا، یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌نه‌س جابر ته‌واو بوو.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جابر خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ویمبلدۆن ماسته‌رز، له‌قۆناغی داهاتووش رووبه‌رووی كچه‌ تێنسزان ماری بۆزكۆڤا ده‌بێته‌وه‌.
 دوای ئه‌وه‌ی ماری بۆزكۆڤای چیكی به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كارلین گارسیای فه‌ره‌نسی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت پێنج ، شه‌ش دوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بۆزكۆڤا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی ئه‌لمانی تاتینا ماریا رووبه‌رووی یلینا ئۆستبنكۆی لاتڤی بۆوه‌، له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئۆستبنكۆ براوه‌ی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م بوو، دواتر تاتینا رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌لگه‌رانده‌وه‌و دوو كۆمه‌له‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج حه‌وت پێنج به‌دوای یه‌ك برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تاتینا پلیتی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان هیده‌ر واتسۆنی به‌ریتانی و جۆل نیمیری ئه‌ڵمانی، یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیمیر ته‌واوبوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش چوار.   
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.