Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:12

له‌ قۆناغی چواره‌می تێنسی ویمبلدۆن نۆڤاك جۆكۆڤیچ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیم ڤان ریتهۆڤین تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی چواره‌می تێنسی ویمبلدۆن، له‌سه‌ر ئاستی كوران تێنسزانی سربی به‌ناوبانگ نۆڤاك جۆكۆڤیچ رووبه‌رووی تێنسزانی هۆله‌ندی تیم ڤان ریتهۆڤین بۆوه‌.
 ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تا تێنسزانه‌ هۆله‌ندیه‌كه‌ زۆر هه‌ولیدا خۆراگربێت له‌به‌رده‌م جۆكۆڤیچ، به‌ڵام دواتر جۆكۆڤیچ به‌سێ كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌ش دوو، چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش دوو.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جۆكۆڤیچ رووبه‌رووی یانیك سینه‌ری ئیتالی ده‌بێته‌وه‌، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی به‌لژیكی دیڤد گۆڤین له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی فرانسیس تیافۆی یاری ئه‌نجامدا، دوای یاریه‌كی ماراسۆنی كه‌ چوار كاتژمێر و سی و شه‌ش خوله‌كی خایاند، دواجار یاریه‌كه‌ به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌دوو كۆمه‌له‌ به‌سه‌ركه‌وتنی دیڤد گۆڤین ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، پێنج حه‌وت، پێنج حه‌وت، شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یاری داهاتووی گۆڤین له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی به‌ریتانی كامیرۆن نوری ده‌بێت، هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چواره‌می تێنسی ویمبلدۆن، كامیرۆن نوری به‌ریتانی له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تۆمی بۆل یاری ئه‌نجام دا، یاریه‌كه‌ به‌سێ كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی كامیرۆن نوری ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار ، حه‌وت پێنج ، شه‌ش چوار.
  به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كامیرۆن نوری بووه‌ یه‌كه‌مین به‌ریتانی له‌پێنج سالی رابردوو بگاته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.  

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.