وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی کە چەند ڕۆژێکە بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی گرتۆتەوە، زیاتر لە 500 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە لە سەرجەم پارێزگاکان گەیشتووەتە زیاتر لە 500 کەس.
ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە هەموو ئەو کەسانە چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.