لهشهش مانگی یهكهمی ئهمساڵدا ئێران 33 هاووڵاتی كوردی لهسێدارهداوه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانی کەم 33 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراوردی لەگەڵ ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی 251 بەندکراو لە ماوەی ئەو 6 مانگەدا لە هەموو ئێران کردووە، دەردەکەوێت کە 13.1%ی کۆی ئەو بەندکراوانەی کە لەو ماوەیەدا لە ئێران لە سێدارە دراون بەندکراوی کورد بوون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم ئەو بەندکراوانەی کە لە سێدارە دراون پیاو بوون و ناسنامەی 32 کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و تەنیا ناسنامەی یەکێکیان کە لە بەندیخانەی ئورمیە سزاکەی جێبەجێکراوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
زیاترین ژمارەی سێدارە بە 9 حاڵەت لە پارێزگای ئورمیە تۆمارکراوە و لە پارێزگای سنە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە. هەروەها زیاترین بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی ئورمیە 8 حاڵەت، ئیلام و خوڕەمئاوا 7 حاڵەت و کرماشان 5 حاڵەت لە سێدارە دراون.
جێگای ئاماژەیە کە لەو ماوەیەدا سزای سێدارەی فیرووز مووسالوو بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی کۆتۆل بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، سزای سێدارەی سێ کەس لەو بەندکراوانە لە سەرچاوە حکومەتییەکان ئاماژەی پێکراوە و 30 حاڵەتی دیکە لە میدیا حکومەتییەکان باسی لێ نەکراوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
بەندکراوانی سیاسی: 1 حاڵەت
کوشتنی ئەنقەست: 25 حاڵەت
تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: 7 حاڵەت
جیاکردنەوەی بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 9 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 8 حاڵەت
پارێزگای کرماشان: 8 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: 8 حاڵەت
شوێنی جێبەجێکرانی سزای سێدارە
بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە: 8 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام: 7 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا: 7 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان: 5 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک: 2 حاڵەت
بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج: 2 حاڵەت
بەندیخانەی میاندواو: 1 حاڵەت
بەندیخانەی ئەلیگودەرز: 1 حاڵەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.