پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە هۆکاری سووتانی نزیکەی دوو دۆنم زەوی بووە لە گوندی بێستانسوور.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لە نزیک گوندی بێستانسوور ئاگرێک کەوتۆتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ دەرچوون بۆ شوێنی ناوبراو.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامدا توانرا کەسێک دەستگیر بکرێت کە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە بووە، بووەتە هۆی سووتانی نزیکەی 2 دۆنم جاڕی گەنم.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژی تۆمەتبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.