له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو، یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه فابیۆ كارڤالۆی برده ریزه‌كانی خۆی.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری رابردوو ریدز ئاشكرایكردبوو فابیۆ كارڤالۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسی سوور پۆشهانی شاری لیڤه‌رپول ده‌پۆشێت، له‌مباریه‌وه یانه‌ی لیڤەرپوڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لە پێگەی یانه‌كه بلاویكرده‌وه فابیۆ کارڤالۆ بووە یاریزانی سوورپۆشه‌كان.
لای خۆیه‌وه كارڤالۆ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه هەستێکی زۆر خۆشە کە لە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهانم.
هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتیكرده‌وه هەر کاتێك بیستت لیڤەرپوڵ ئارەزووی هەیە، ئه‌وا تەنها یەک بیرۆکە دێتە مێشکت، ئەویش پههیوهندیكردنه به‌ریزی ئه‌م یانه‌یه لە کۆتا قسه‌كانیدا ئه‌م یاریزانه رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تا لەگەڵ هەمووان قسەم کرد، لەگەڵ ڕاهێنەر، بۆیه هەستم بەئاسوودهیی و ئاسایی كرد، هه‌ركاتێك ئەو هەستەت هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاردان زۆر ئاسانتر دەبێ.
لیڤه‌رپول له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا فابیۆ كارڤالۆی برده ریزه‌كانی خۆی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.