له شاری كه‌ركووك له كتێبخانه‌ی كارێزدا، ڕێوڕه‌سمێك بۆ كتێبی (چوارینه‌كانی هه‌وری- به‌رگی سێیه‌م) به‌ڕێوه چوو.
هه‌وری (شێخ عوبێد شێخ له‌تیف به‌رزنجی) كوڕی لوتفی، دوایین شاعیری كلاسیكی كورد له شاری كه‌ركووك، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی شاری كه‌ركووك وكوردستانه ، دیوانێكی گه‌وره‌ی به ناوی (دیوانی هه‌وری) به چاپ گه‌یاندووه، یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر چوارینی نووسیوه. ئه‌مه سێیه‌مین به‌رگی چوارینهكانیهتی.
شایانی باسه له ڕێوڕه‌سمی ڕانانی سێیه‌مین به‌رگی (چوارینه‌كانی هه‌وری)دا، چه‌ندین بڕگه‌ی ههمهجۆر پێشكه‌ش كران.
ئا- كامران
له رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (چوارینه‌كانی هه‌وری- به‌رگی سێیه‌م) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.