دوای ئەوەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بڕیارێکی دەرکرد بۆ بێبەشکردنی ئەو خێزانە کوردانەی کە خانووەکانیان تاپۆ نییە لە پسوولەی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوون، بڕیارەکە لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشێنرایەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند: دوای ئەوەی نووسراوێکی ڕاکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت گەیشتە دەستمان کە لە دوێنێ یەکشەممەوە دەرکراوە، بۆ بێبەشکردنی ئەو خێزانە کوردانەی کە خانووەکانیان تاپۆ نییە لە پسوولەی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوون، ڕاستەوخۆ تەداخولی بابەتەکەمان کرد.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەر لەمبارەیەوە دڵنیایی دەداتە ئەو هاووڵاتییانە و جەختی کردەوە کە ئەو نووسراوە هەڵوەشایەوە و بەهیچ شێوەیەک کاری پێ ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.