لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و627 ملیۆن و836 هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ25 گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.