پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە کێبڵی کارەبای دزی بوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیر كرا كە كێبڵی كارەبای لە كۆمپانیایەک دزی بوو.
ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆمپانیاكەی كێبڵی كارەبای لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت. .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار ( ع. ع. ح. لەدایكبووی 2004) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.