لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 112 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 112 دۆلار و 45 سەنت و رۆژەکەی بە 111 دۆلار و 63 سەنت تەواو کرد.
ئهمڕۆ دووشهممه 4 ى 7 ى 2022، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،51 بەرزبووەتەوە و بە 112 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 108 دۆلار و 95 سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لە کەمی نەوتی خراوەڕوو بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ئۆپێک، پشێوییەکانی لیبیا و سزاکانی سەر رووسیا نرخی نەوت بەرزبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی پلانی مانگرتنی کرێکارانی نەوت و غاز لە نەرویج لەم هەفتەیەدا، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی رۆژانەی نەوت وڵاتەکە 130 هەزار بەرمیل کەم بکات.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 112 دۆلار و 44 سەنت بۆ 112 دۆلار و 72 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان111 دۆلار و 67 سەنت بۆ 111 دۆلار و 18 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.