Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:38

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە قوشتەپە قوڵترین بیری ئاوی پاک کرایەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 لە ناحییەى قوشتەپە قوڵترین بیرى ئاوى پاک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کرایەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر ئەرکى مانگى سوورى ئیماراتى بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر بیرێکی ئاوى پاک کرایەوە کە بەقوڵترین بیر لەسنوورى پارێزگاى هەولێر هەژمار دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەو بیرە قوڵیەکەى 670 مەترە و پاڵپشتى 3 بیرى دیکەى دەکات و 500 ماڵ لە ناوچەکە سودى لێوەردەگرن، لە رێورەسمى کردنەوەى بیرەکەدا کە هەریەک لە ئەحمەد ئەلزاهرى، کونسڵى گشتیى ئیمارات لە هەولێر ئامادەی بوون.

ئاماژەی بەوەش دا کە پارساڵ قوشتەپە یەکێک بوو لەو ناوچانەى کەزۆرترین کاریگەرى وشکەساڵى لەسەر بوو، بەڵام سوپاس بۆ هەموو ئەو تیمانەى کە بەپێى ئەو پلانانەى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆکانى دەوروبەر و ناحیە و قائمقامیەتى دەشتى هەولێر و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر دانران، توانرا زۆرترین پڕۆژە ئەنجام بدرێت کە خۆشبەختانە ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەى وشکەساڵى هەیە بەڵام کەمترین کێشە لە ناحییەى قوشتەپە هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.