له‌مێركاتۆی هاوینه‌دا، یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتالی به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه له‌پێناو به‌هێزكردن و رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو، نیرۆزۆری گرێبه‌ستی له‌گه‌ل یاریزانی یانه‌ی رۆما هینریك مختاریان ئه‌نجامدا.
ئه‌م یاریزانه له‌ماوه‌ی سێ وه‌رزی رابردوو به‌درێسی یانه‌ی رۆما ده‌ركه‌وتوو و توانی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، مختاریان له‌گه‌ل یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و ئه‌رسناڵ یاری ئه‌نجام داوه، بۆیه ئینته‌ر میلان گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانی تا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی پێ به‌هێز بكات.
هەروەها یانه‌ی ئینتەر گرێبەستی لەگەڵ ئەندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش سالی كامیرۆنی ئه‌نجامداوه، ئه‌م گۆڵپارێزه له‌یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆله‌ندی روو له‌ئینته‌ر میلانی ئیتالی ده‌كات، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه له‌یانه‌ی ئینته‌ر دوای دوو رۆژ دێت له‌گواستنه‌وه‌ی رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لژیكی بۆ ریزه‌كانی ئینته‌ر.
ئینته‌رمیلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێك واژوو كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.