Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:51

ڕۆجەر فێدرێر به‌شداری له‌ئاهه‌نگی سه‌د ساڵه‌ی دروستكردنی یاریگای ناوەندی ئایکۆنی كرد

کوردستان TV
100%


ڕۆجەر فێدرێری پادشای ویمبڵدۆن شانبه‌شانی كۆمه‌لێك پاڵه‌وانی پێشووی تێنس سه‌ر زه‌وی به‌شداری له‌ئاهه‌نگی سه‌د ساڵه‌ی دروستكردنی یاریگای ناوەندی ئایکۆنی كرد.
 فیدرێری خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی نازناوی ویمبلدۆن كه‌ بۆ هه‌شت جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئاماده‌بوونی بووه جێی خۆشحالی هانده‌ران و هه‌وادارانی تێنسی سه‌ر زه‌وی.
 لای خۆیه‌وه‌ فیدرێر له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان رایگه‌یاند خواستی خۆی هه‌یه‌ بۆ گەڕانەوە و دووباره‌ یاریكردن له‌سه‌ر چیمه‌نه‌كانی ئینگلته‌را، هه‌روه‌ها فیدرێر به‌خته‌وه‌ر بوونی خۆی به‌ركابه‌ریه‌كان راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌ خاوه‌ن هەستێکی تایبه‌تم كه‌ ئەمڕۆ لێرەم بە ڕۆڵێکی جیاواز.
 جێگای باسه‌ فێدرێر لە پاڵەوانێتییەکانی ئەمساڵدا بەشداری نەکردووە و ده‌نگۆی زۆری هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م یاریزانە تەمەن چل ساڵە هەرگیز نەگەڕێتەوە دوای ئەوەی تووشی پێکان هات لە ئەژنۆیدا.   


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.