یانه‌ی هیۆستن داینامۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیكتۆر هێرێرایی كاپتنی هه‌لبژارده‌ی مه‌كسیكی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی یانه‌ی هیۆستن دووپاتیكرده‌وه هێرێرا به‌پێی گرێبه‌ستێك ره‌نگه تا كۆتایی دوو هه‌زارو بیست‌و چوار له‌گه‌ل یانه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌م یاریزانه له‌وه‌رزی دوو هه‌زارو بیست بۆ دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌ك رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و توانی نازناوی خولی ئیسپانیا به‌رز بكه‌نه‌وه.
هێرێرای ته‌مه‌ن سی و دوو سالان له‌یه‌كه‌م یاریدا رۆژی نۆی تهمووز رووبه‌رووی یانه‌ی دالاس ده‌بێته‌وه، ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی، له‌سالی دوو هه‌زارو دوانزه به‌شداری یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی كرده‌وه‌و ملوانكه‌ی زێری له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌ردوو جامی جیهانی دوو هه‌زارو چوارده و دوو هه‌زارو هه‌ژده درێسی هه‌لبژارده‌ی مه‌كسیكی پۆشیوه.
لای خۆیه‌وه هێرێرا خۆشحالی خۆی به‌هاتنه ریزی یانه‌ی هیۆستن نیشاندا‌و رایگه‌یاند زۆر دڵخۆشم، ئه‌مه خەونێکە بۆ هەموومان، هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی پرۆژەی داهاتوومان گه‌وره‌یه، چونكه ئێمه هاتووین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان، بۆیه له‌ئێستادا یانه‌كه‌مان له‌باشترین دۆخ ده‌بینم بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.