بەپێی چەند ماڵپەڕێکی جیهانى، لە پەلاماردانێکی سایبەریدا، یوتیوب و تویتەری سوپای بهریتانیا هاککران و وێنەى ئەکاونتەکە گۆڕدرا بۆ رۆبۆتێکی پەمەیی و دواتریش بۆ وێنەى تر. هەروەها، لە Bioی ئەکاونتەکە نوسراوە هەموومان لایەنێکی تاریکمان هەیە. لایەنی تاریکی تۆ چۆنە؟"هاوکات، سوپای بهریتانیا دانی بەو هاککردنەدا ناوە.
لە ئێستادا ئەو هەژمارانە گەڕێندراوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای بهریتانیا، لەم بوارەشەوە، گوتەبێژى سوپای بریتانیا ئەوەى درکاندووە: ئێمە ئاگاداری ئەو ھاککردنەی تویتەر و یوتیوبی سوپاین و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەوەشی درکاندووە، ئێمە ئاسایشی زانیارى بە ئەوپەڕى جدییەوە وەردەگرین و لە ئێستاشدا ئەو گرفتە چارەسەردەکەین.
یوتیوب و تویتەری سوپای بهریتانیا ھاککران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.