به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌و دوو تاوانباره‌یان به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركردووه له كاتێكدا هه‌وڵیان ده‌دا له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس ڕابكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ڕ. ڕ) و (د. ح) دەستگیر کرد کە لە کاتی بینینی هێزەکانی پۆلیس هەوڵی ڕاکردنیان دابوو، بەڵام هێزەکانمان دەستگیریان کردن.
ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) و ماددەی هۆشبەر و تەرازووی کێشانی ماددەکە و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و دوو دامربۆکس داگیرا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه دوو تۆمه‌تباره‌كه و مادده هۆشبه‌ره‌كان و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیش ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.