یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو گرێبه‌ستی نوێی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی ئازاد و بێ به‌رامبه‌ر هاتنه ڕیزی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه.
گرێبه‌ستی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ فڕانك كیسێ یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار بوو.
گرێبه‌سته‌كه‌ی كیسێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌شێوه‌ی ئازاد و بێ به‌رامبه‌ر بوو دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان.
به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه كیسێ تا ساڵی 2026 یاری بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 500 ملیۆن یۆرۆیه.
گرێبه‌ستی دووه‌می یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌ندریاس كریستینسن دانیماڕكی و به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بوو و ئه‌ویش تا هاوینی 2026 له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و مه‌رجی ڕۆیشتنیشی له یانه‌كه 500 ملیۆن یۆرۆیه.
بڕیاره هه‌ردوو یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌می داهاتوو له‌نێو یاریگه‌ی تیتۆ ڤیلانۆڤا به هانده‌ران بناسێرێن و درێسی یانه نوێیه‌كه‌یان بپۆشن.
جێی باسه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌دا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌دا به یانه‌كانی میلان و چێڵسی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كیسێ و كریستینسن گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كۆتاییان هاتبوو و ئازادبوون هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.