میدیاكانی وڵاتی میسڕ بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌كاتی گاڵته‌وگه‌پ و قسهگوتنی نه‌شیاو به هاوسه‌ره‌كه‌ی، كێشه ده‌كه‌وێته نێوان دوو هاوڕێ و له ئه‌نجامیشدا یه‌كێكیان ئه‌وی تریان ده‌كوژێت.
هه‌ردوو هاوڕێكه له یه‌كێك له كارگه‌كانی پارێزگه‌ی غه‌ربییه كار ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان قسه‌ی نه‌شیاو له‌شێوه‌ی گاڵته‌وگه‌پ به هاوسه‌ری یه‌كێكیان ده‌ڵێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته تووڕه‌بوونی و له ئه‌نجامیشدا ده‌یكوژێت.
به‌گوێره‌ی پۆلیسی پارێزگه‌ی غه‌ربییه هه‌ردوو هاوڕێكه له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدان و یه‌كێكیان چه‌قۆی له‌نێو سكی ئه‌وی تر داوه و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه و وه‌رگرتنی وته‌ی تاوانبار و شایه‌دحاڵان، ده‌ركه‌وتووه كه كوژراوه‌كه قسه‌ی نه‌شیاو و گاڵته‌وگه‌پی به خێزانی بكوژه‌كه كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری توڕه‌كردن و هێرشكردنه‌سه‌ری به چه‌قۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.