سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كۆیه ئاشكرای كرد، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شوفێری ته‌كسییه‌ك له‌نێو گه‌راجی كۆیه به گولله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كۆیه بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ته‌رمی شوفێرێكی ته‌كسی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه كه ده‌ركه‌وتووه له‌نێو گه‌راجی كۆیه گولله‌یه‌كی به سینگی خۆی ناوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕاشیگه‌یاند: شوفێره‌كه ناوی (زۆراب مه‌دین حه‌مه‌سوور)ه و خێزانداره و ته‌مه‌نی 39 ساڵه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شوفێره‌كه له هێڵی (هه‌ولێر – كۆیه) كار ده‌كات و ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی و له‌نێو گه‌راجی كۆیه به گولله‌یه‌كی ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی توێكاری ته‌رمه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به سینگییه‌وه هه‌یه. دوای توێكاریش ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌شی كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.