ئه‌مڕۆ دووشه‌م له عێراقه‌وه بارێكی كه‌لوپه‌ل كه سوپای عێراق له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و له كاتی داگیركردنی كوێتدا تاڵانی كردبوو، ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت كرایه‌وه.
باره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكهاتبوو له 738 سندووق كه خۆی له چه‌ندان كاسێتی میدیایی وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن و ڕادیۆی ئه‌و كاتی كوێت له‌گه‌ڵ چه‌ندان كتێب و مایكڕۆفیلم، هه‌روه‌ها خه‌نجه‌رێكی شاهانه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د جابر سوباح سه‌رۆكی پێشووی كوێت له‌گه‌ڵ دوو كۆپی ده‌ستنووسی قورئان و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی تر.
ئاژانسی ده‌نگوباسی كوێت (كۆنا) هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه كه‌لوپه‌له‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشتنه‌وه خاكی كوێت.
سوپای عێراق له ساڵی 1990 به فه‌رمانی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی ئه‌و كاتی عێراق هێرشی كرده سه‌ر وڵاتی كوێت و به چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌ی داگیر كرد.
دواتریش له 26ی شوبات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه و سوپای عێراقی له‌و وڵاته وه‌ده‌رنا.
به‌هۆی ئه‌م داگیركارییه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و كوێت تا ساڵی 2003 و دوای له‌ناوچوون و ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی سه‌دام حوسێن، ئاسایی بوونه‌وه و تا ئێستاش چه‌ندان سه‌ردان له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.