پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوژرانی 5 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر له 15 كه‌س تری ڕأگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قه‌كردنی كه‌سێك له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌رێمی ئه‌لینۆی.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی هایلاند له هه‌رێمی ئه‌لینۆی ته‌قه‌ی به‌نێو به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه كه زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن 5 كه‌س كوژراون و زیاتر له 15ی تریش بریندار بوون.
هێرشه‌كه دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا 10 خولهك له ده‌ستپێكی ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڕه‌كی هایلاند له هه‌رێمی ئه‌لینۆی ئه‌نجامدراوه و به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه كۆتایی پێ هێنراوه.
BREAKING: Multiple fatalities, others injured in shooting at 4th of July parade in Highland Park, Illinois pic.twitter.com/fqqcBANNAw
— BNO News (@BNONews) July 4, 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.