وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه دۆخی ته‌ندروستی عێراق ئێستا له دۆخێكی نائاساییدایه و 4 نه‌خۆشی و په‌تا له پارێزگاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێ به‌هۆی نزیكبوونه‌وه په‌تای پێنجه‌میش ڕوو له عێراق بكات.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا ژماره‌یه‌ك په‌تا له عێراق بوونیان هه‌یه و تۆماركراون، یه‌كێك له په‌تاكان كۆڤید 19یه كه ئێستا له‌نێو شه‌پۆڵی پێنجه‌مین و ژماره‌كان به‌رده‌وام و ڕۆژانه ڕوو له هه‌ڵكشانن.
ڕاشیگه‌یاند: په‌تایه‌كی تر كه له عێراق تۆمار كرابێت، تای خوێنبه‌ربوونه كه تا ئێستا له چه‌ند پارێزگه‌یه‌ك بوونیان سه‌لمێنراوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشی كۆلێراش بڵاو بۆته‌وه و تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی مردن به‌م نه‌خۆشییه تۆمار كراوه، ئه‌مه جگه له نه‌خۆشی گه‌ستنی سه‌گ كه هه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبووان كه‌مه، به‌ڵام پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه.
سه‌یف به‌در داوای له هاووڵاتییان كرد ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی هێرشی سه‌گ و گه‌ستن بوونه‌وه، ئه‌وا به زووترین كات ڕوو له بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه دواكه‌وتن كوشتنی 100%ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به په‌تای پێنجه‌میش دا و گوتی: نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون تا دێت له عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه ئێستا گه‌یشتۆته لبنان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشبینی ده‌كه‌ن نه‌خۆشییه‌كه به‌مزووانه بگاته عێراقیش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه عێراق ئێستا له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه له دۆخی نائاساییدایه و له‌به‌رامبه‌ریشدا كێشه‌ی كه‌می كادیری ته‌ندروستی هه‌یه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیدارتر بچێت.
داواشی له لایه‌نه حكوومی و ناحكوومی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرد له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن و ڕێنماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.