ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی بیركاری پۆلی 12 له‌نێو هۆڵی تاقیكردنه‌وه له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كێشه بۆ قوتابییه‌ك دروست ده‌بێت و پرسیاره‌كانی دره‌نگ پێ ده‌گات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی قوتابییەک کە باس لە درەنگ گەیشتنی پرسیار دەکات لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی بیرکاری لە هۆلی قوتابخانەی (گەردوون) له شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بە پێویستی دەزانین ئەوە ڕوون بکەینەوە کە لە لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە ئەنجامی هەڵەیه‌كی تەکنیکی 7 قوتابی پرسیاریان بۆ چاپ نەکرابوو، هەموو پرسیارێکیش لەزگە و تیپی تایبەتی پێوەیە.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ئەوەی سەرپەرشتیاری ئەو هۆلە ئاگاداری کردینەوە، ئێمە ڕێنمایی ئەو حاڵەتانەمان لەلایە کە لیژنەی باڵای ئەزموونەکان پێیان گوتووین كه لەم حاڵەتانەدا چۆن کار بکەین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌مجۆره باس كرد: ڕەزامەندیمان داوە بەوەی کە لەو هۆڵەدا 18 قوتابی نەهاتوو هەبووە بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە، پرسیاری قوتابییەکی نەهاتووی پێ بدرێت و ناوی تۆمار بکرێت و پاش تاقیکردنەوەکانیش بنێردرێت بۆ لیژنەی لقی ئەزموونەکانی پەروەردە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەم حاڵەتە میکانیزمی چارەسەری هەیە و لیژنەی باڵای ئەزموونەکان پێشتر هەموو وردەکارییەکیان بۆ ناردووین و ئێمەش ئاگاداری لیژنەی باڵامان کردۆتەوە لە حاڵەتەکەی ئه‌مڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر داوای له قوتابییان كرد لە حاڵەتی لەم جۆرەدا پەلە نەکەن، چونکە بابەتەکە ڕێنمایی هەیە بە ڕەزامەندی بەرێوەبەری پەروەردە چارەسەر دەبێت و کاتی تەواوی خۆشی پێ دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.