Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:20

لە كەركوك گەنجێك كوژراو دوو گەنجی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی رابردوو لەشەقامی پشتێنەیی كەركووك (حەولێكە) نزیك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی كەركووك، شەڕە چەقۆ ودەمانجە لەنێوان چەند گەنجێك دروستبوو.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەڕەوە  گەنجێك كە پیشەی كارمەندی دژە تیرۆری یەكێتیە بەناوی (محەمەد نەجات شەریف/تەمەن 25 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك بەچەقۆ كوژرا و دوو گەنجی دیكە بەناوەكانی (بێوان نەوزاد نەجات/تەمەن 21 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی و (بەرزان ئیبراهیم كەریم/تەمەن 27 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی ئازادی شاری كەركوك بەفیشەك برینداربوونە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.