حكومەتی ئیتاڵیا باری نائاسایی لە زۆربەی ناوچەكانی باكووری وشكەساڵی راگەیاند، هەروەها بڕی 36 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی تەرخان كرد بۆ دابینكردنی یارمەتیدانی دانیشتوانی ناوچە كشتوكاڵییەكان.
باری نائاسایی لە 5 ناوچە ڕاگەیەندرا كە بریتین لە ئیمیلیا-ڕۆمانیا، فریولی-ڤێنیزیا جولیا، لۆمباردی، پیدمۆنت و ڤێنێتۆ، كە ڕەنگدانەوەی وشكەساڵی ڕووباری پۆ و حەوزی ڕۆژهەڵاتی ئەلبەكان بوو.
هەندێك لە شار و شارۆچكەكانی باكوور، سنوورداركردنیان بۆ بەكارهێنانی ئاو لەلایەن هاوڵاتیانەوە داناوە، لە كاتێكدا هەروەها وشكەساڵی كاریگەری لەسەر باشوور و ناوەڕاستی ئیتاڵیا كردووە.
درێژترین ڕووباری ئیتاڵیا كە ناوی پۆیە كە سەرچاوەیەكی گرنگی ئاوی ئاودێرییە، نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 70 ساڵدا تۆماركردووە.
لە بڕیارێكی ناوازەی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یەكێك لە خراپترین وشكەساڵییەكان، نافورە مێژووییەكانی میلان بەبێ ئاو مانەوە دوای ئەوەی سەرۆكی شارەوانی میلان فەرمانی داخستنی نافورە گشتیەكان و سنوورداركردنی بەكارهێنانی ئامێری ڕژانی ئاوی دەركرد.
بەهۆی ووشكە ساڵی لە پێنج ناوچەی ئیتالیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.