Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:17

دایكان لە كاتژمێرێكدا چەند شیر بەمنداڵەكانیان بدەن

کوردستان TV
100%

زۆربەی دایكان پرسیار لەسەر ئەوە دەكەن تا چەند شیری خۆیان بە تەنیا بدەنە منداڵ، یاخود چەند كاتژمێر جارێك شیر بدەنە منداڵەكانیان؟.
 لەم بارەیەوە د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، دەڵێت" ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ منداڵان بە هەموو شێوەیەك داوا دەكات شەش مانگی سەرەتایی تەمەنی دەبێ تەنیا شیری دایك بدرێتە كۆرپە و دوای ئەوە لەگەڵ خۆراكی تر بە لایەنی كەمەوە بۆ ماوەی 12 مانگ بەردەوام بێت، دەكرێت تا تەمەنی دوو ساڵی شیری دایك لەگەڵ خۆراكی تر بدرێتە منداڵان.".
 هەروەها د. محەمەد حەسەن، سەبارەت بەوە چەند كاتژمێر جارێك شیر بدرێتە منداڵ، دەڵێت" كۆرپەلەی ساوا پێویستە 2-3 كاتژمێر جارێك شیری پێ بدرێت و هەر لایەكی سنگی دایك ماوەی 10-15 خولەك شیرەكە بمژێت، واتا بە گشتی شیردانی تەواو لە هەر جارێك 20-30 خولەك دەخایەنێ، ئەمەش یارمەتی منداڵەكە دەدات شیرێكی تەواو وەربگرێت و جەستەی دایكەكەش وا لێدەكات شیری تەواو بەرهەم بهێنێت بۆ كۆرپەلەكە".
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.