Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:26

رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلی سەردانەكەی بۆ سعوودیە ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەلۆن بین دەیڤد ،بێژەرو و پەیامنێری ئیسرائیلی له‌"كەناڵی 13"ی ئیسرائیلی رایگەیاند، سەردانێكی نهێنی بۆ سعودیە ئەنجامداوە.
ئەلۆن بین دەیڤد لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ سعودیە ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاوكردەوە كە لەلایەن كەناڵە ئیسرائیلییەكە لە یەكێك لە پەخشەكانیدا بڵاوكرایەوە، دەستنوێژی گرت و چووە ناو مزگەوتەكە. 
كەناڵە ئیسرائیلییەكە سەردانی پەیامنێرەكەی بۆ سعودیە بە "دەگمەن" وەسف كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە شانشینی سعودیە گرنگترین وڵاتی عەرەبییە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیسرائیلییە لە ڤیدیۆكەدا دەركەوت كە دەستنوێژ دەگرێ و چووە ناو یەكێك لە مزگەوتەكانی شانشینی و گەشتێكی بەناو بازاڕەكاندا ئەنجامدا و چووە ناو یەكێك لە فرۆشیارەكانەوە كە پێناچێت بە ڕەگەزنامەی سعودیە بێت و پێی وت: “من من خەڵكی ئیسرائیلم. فرۆشیارەكە وەڵامی دایەوە و گوتی: "سڵاو."
جێگای ئاماژەیە كە پێدەچێت نزیكبوونەوەی نێوان سعودیە و ئیسرائیل یەكێك بێت لەو فایلانەی كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ شانشینی سعودیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەیوروژێنێت.

https://twitter.com/i/status/1544035669927989249

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.