Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:21

نێچیرڤان بارزانی و سیناتۆر لینزی گراهام دۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ ‏دەكەن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لیندزی گراهام، سیناتۆری ناوداری ئەمریکی و شاندی یاوەری کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، "كليلى سه‌قامگيرى و چاره‌سەركردنى كێشه‌كانى عێراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايه‌ به‌ گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور.‏"
 
رۆژی دووشەممە 05-07-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ لیندزی گراهام، سيناتۆرى ناوداری ئەمریکی ‏و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ پێکهاتبوو لە ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئەمريكا له‌ عێراق و جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان، فه‌رمانده‌ى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌يه‌ك ‏ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازيى ئەمریکی.
 
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، له‌ کۆبوونەوەیاندا دۆخى عێراق و پرۆسه‌ى سياسیی وڵاتەکە، دوايين پێشهاته‌كانى ‏شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته‌، تاوتوێ كراون.
 
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی‌ ناوچه‌كه‌ كردووەتەوە و ‏"كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسيى تيرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌قينه‌يه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيریی‌ عێراق و سووريا و بۆ ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييه‌، پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ پارێزراو بێت و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و كۆششيان بخه‌نه‌ گه‌ڕ.‏"
 
نێچيرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان ‏بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئەمریکا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى ‏تيرۆردا، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "كليلى سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايه‌ به‌ گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور.‏"
 
په‌يوه‌‌‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ‏دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى ‏هاوبه‌ش، تەوەرەکانی ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.