Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:31

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ گوته‌بێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیله‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی كومەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایدەگەێنێت، ئەو هاووڵاتییانەی كە لە توركیاوە دەگەرێنەوە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لە سنووری ئێمە دوا ناكەون.

كامی كەمال گوتەبێژی كۆمەڵگەی سنووری ئیبراهیم خەلیل ئەمڕۆ سێشەم لە روونكردنەوەیەكدا بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئیدارەی دەروازە بە سیستەمێك كار دەكات كە ئەوپەڕی ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەستەبەر دەكات و هیچ گیربوون و كێشەیەك لەو دەروازەیە بوونی نییە.

كامی كەمال ئاماژەی بەوەش دا: ئەو گرفتانەی رۆژانە بە تایبەتی لە بۆنەكان دێنە پێشەوە هیچی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل نییە، بەڵكو لە دەروازی سلۆپی و بەری وڵاتی توركیایە و زۆر بە خاوی مامەڵەی خەڵكی هەرێم و عێراق جێبەجێ دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و دواكەوتن له‌ دەروازەی سنووری توركیا تا دەگاتە دەرەوەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل. 

گووتیشی: ئیدارەی كۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕۆژانە لەگەڵ ئیدارەی دەروازەی سلۆپی وڵاتی توركیا لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردن و كەمكردنەوەی پالەپەستۆ و ترافیك. 

بە گوێرەی ئامارەكانی بالیۆزخانەی توركیا لە عێراق لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان و پشووی فوتابخانەكان، رۆژانە 7 هەزار ڤیزە بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وعێراق دەدرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.