Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:37

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادە بووە کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات، بەڵام ئامادە نییە لەژێر هیچ فشار و بارودۆخێکدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت.

ڕوونیشی کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵی هاوکار و پشتیوانی پێشکەوتنی هەر ناوچەیەکی عێراق بێت، نەک ئاستەنگ و کێشە دروست بکات.

باڵیۆزی ئەمەریکا وێڕای ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان دۆست و هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمەریکایە، جەختی لە گرینگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.