ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك زیاتر له 6 دۆلار نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 6.17 دۆلار واته به‌ڕێژه‌ی 5.44% نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و ئێستا به 107.33 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زی به ڕێژه‌ی 4.78% كه 5.18 دۆلار و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره نه‌وته به 103.07 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.