نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی دیوانی شاهانه‌ی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م تووشبوونی شاژن دۆنیا لیتیسای به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند و ڕاشیگه‌یاند كه شای هاوسه‌ری سه‌لامه‌ته.
نووسینگه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وت شاژن دۆنیا تووشی كۆڕۆنا بووه.
راشیگه‌یاند: پشكنین هه‌روه‌ها بۆ شا فیلیپی شه‌شه‌می هاوسه‌ریشی كرا و ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا نییه.
جێی باسه شا فیلیپی له شوباتی ڕابردوو تووشی كۆڕۆنا ببوو و دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند ڕۆژێك ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌راندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.