سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزی ئه‌منی عێراق و پێكه‌وه ئاسایشی وڵات ده‌پارێزین.
عه‌بدولئه‌میر یاڕوڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ فه‌ریق ڕوكن عیسا عوزێر سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی مه‌خمووری كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ‌یان ئه‌نجام دا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه عه‌بدولئه‌میر یاڕوڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له یه‌كه‌ی پیاده‌ی 14 له مه‌خموور به به‌شداریی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا، كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك ئه‌ركانی عێراق و جێگری سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی وشكانی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها به چاودێری سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌ش سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان تاوتوێ كرد كه بۆ هاوبه‌شی نێوانمان گرینگه به‌تایبه‌ت له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌وانه‌ش كه‌رتی مه‌خموور و زنجیره چیاكانی قه‌ره‌چووخ، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامێك كه هه‌ردوولا پێی بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به تیرۆر بهێنین كه له ئێستا تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆستۆته‌وه و له‌وێوه زیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی سڤیل ده‌گه‌یه‌نن.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی گه‌یشتین و له ڕۆژانی داهاتووشدا پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی بنكه‌كانی به‌رگری له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌ردوولا له یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه كه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزی پێشه‌رگه و هێزی سوپای عێراق دروستبووه چیتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه وه‌ك مۆڵگه و حه‌شارگه و دزه‌كردنی تیرۆر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارنه‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێموایه ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه ده‌رئه‌نجامی باشییان ده‌بێت و ئه‌مه گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه ئه‌رێنییه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق، هه‌روه‌ها به جدی كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ براكانیان له سوپای عێراق بۆ دابینكردن و جێگیركردنی ئاسایش له عێراق.
عه‌بدولئه‌میر یاڕوڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بن و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش له كه‌رتی سوپای عێراق ده‌بێت و دواتر دووباره له‌گه‌ڵ براكانمان له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بینه‌وه تا ئه‌و په‌یامه به هه‌مووان بگه‌یه‌نین كه سوپای فیدڕالی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.