وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 05ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 16.5%.
وەزارەتەکە ئامارێکی خستووەتەڕوو کە لە ساڵی ڕابردوو ئەنجامی داوە بۆ ڕێژەی بێکاری و بەپێی ئامارەکە دەرکەوتووە کە ڕێژەی بێکاری 16.5ـە لە عێراق.
لە ئامارەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە کەسانی سەروو تەمەن 15 ساڵ لە 64%ـی کۆی دانیشتووانی عێراق پێک دەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە 16.5%.
جێی باسە، بێکاری بە یەکێک لە دیارترین گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی تاک و حکوومەت دادەنرێ کە کێشە و گرفتی جۆراوجۆری لێ دەکەوێتە، ئەمەش لە ئاکامی ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە لەسەر سیستەمی ئابووری و سیستەمی کۆمەڵایەتی دروستی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.