ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌بوو عه‌لی به‌غدادی گه‌وره سه‌ركرده له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیر كرد.
یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق له شاری به‌غدای پایته‌خت توانیان ئه‌بوو عه‌لی به‌غدادی سه‌ركرده‌ی باڵای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌بوو عه‌لی به‌غدادی له ڕابردوودا تۆمه‌تبار بوو به چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و به‌شداری له چه‌ندان تاوانی قێزه‌وه‌ن دژ به هاووڵاتییان و هێزه‌كانی ئه‌منی كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردن و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن تا وڵات به‌تاواوی له تیرۆر پاك ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.