کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022ـی ڕاگەیاند، دەڵێت کە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خێرایی با چالاک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێ کات خێرایی با چالاک دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچەکانی سلیمانی و گەرمیان.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا، مەوداى بینین 8 - 10 کیلۆمەتر.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستەڕوو:
هەولێر : 42
سلێمانی : 38
دهۆک : 41
کەرکووک : 45
هەڵەبجە : 41
سۆران : 39
ڕاپەرین : 40
گەرمیان : 46
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.