وه‌زیری ته‌ندروستی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی تووشبووانی ڕۆژانه‌ی كۆڕۆنای له وڵاته‌كه‌یان له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌گاته 200 هه‌زار كه‌س.
فڕه‌نسوا بڕۆن وه‌زیری ته‌ندروستی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند:پێشبینی ده‌كه‌ین ئاماری ڕۆژانه‌ی تووشبووانی په‌تای كۆڤید 19 بۆ ڕۆژێك بگاته 200 هه‌زار كه‌س.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵی حه‌وته‌می كۆڕۆنا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له فڕه‌نسا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له ڕۆژێكدا 120 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه ببوون.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مشه‌و ئاماری ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا بگاته 200 هه‌زار كه‌س.
وه‌زیر داواشی له هاووڵاتییان كرد ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی زیاتر توندتر بكرێته‌وه و وه‌رگرتنی ڤاكسینیش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه گڕوتینی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.