ئه‌مڕۆ سێشه‌م به ئاماده‌بوونی لیوا روكن به‌ختیار محەمەد سدیق ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە، ڕێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌نێوان لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال و لیوا روكن نه‌جمه‌دین عومه‌ر قادر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ماوه‌ی ڕابردووی لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال كرا كه رۆڵێكی گرینگ و كاریگه‌ری له دامه‌زراندن و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه.
هاوكات له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ته‌وه سوپاسی هه‌وڵه‌كانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كرا‌و هیوایان خواست له ئه‌ركی داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا پیرۆزبایی له لیوا روكن نه‌جمه‌دین عومه‌ر كرا به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پاڵپشتی و پشتیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپات كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.