کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە دەیڤید هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لە بارەی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا لە کەرتی کارەبا و وزەی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کرد.
وەزیری کارەبا رایگەیاند: نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بۆ ئابووری و خۆشگوزەرانیی خەڵک و دابینکردنی کارەبا و موچە و بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان بەکار دێت.
داواشی کرد حکومەتی بەریتانیا لەسەر پشتگیریکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاوارە و پەنابەران ڕێزگرتن لە پێکهاتەکان و بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری گرنگ نرخاند و جەختی لەسەر گرنگی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق کردەوە.
وتیشی لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکانین و پشتگیریی لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان دەکەین.
ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارەبای هەرێم و، دەستخۆشیشی لە پڕۆژە و کارەکانی وەزارەتی کارەبا لە سەرجەم بەشەکانی کرد.
کۆمپانیاکانی بەریتانیا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.