ئەمڕۆ چوارشەممە، مێلێ كیاری ،سەرۆكی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی نەیجیریا، ، كۆچی دوایی محەمەد باركیندۆ، ئەمینداری گشتیی ئۆپێكی ڕاگەیاند.
كیاری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تویتەر نوسیویەتی: "دكتۆر محمد سانوسی باركیندۆی ڕێزدارمان لە دەست داوە. نزیكی كاتژمێر 11ی شەوی دوێنێ پێنجی تەمموز كۆچی دوایی كرد، گومان لەوەدا نییە كە ئەمە زیانێكی گەورەیە بۆ خێزانەكەی كە نێجیریای نیشتمانییە".
باركیندۆ لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا نەكرا كە چەند هەفتەیەك پێش كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی وەك سكرتێری گشتی ئۆپێك لە 31ی تەمموزدا هات.
محەمەد باركیندۆ ئەمینداری گشتی ئۆپێك كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.